بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاڵیباف لە ناو ئاپۆڕەی خەڵکی تاران لە گۆڕەپانی ئینقلاب کە لە ژێر ناوی یەکگرتنی ئێرانییەکان دژی تیرۆریسمی زایۆنیزی_ ئەمریکایی بەڕێوەچوو، وتی: لە 23ی جۆزەردانی ئەمساڵ بینیمان کە دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی ئامانجی سەرەکیان ڕووخانی ئێران و پارچە کردن بوو.
سەرۆکی پەڕلەمان وتی: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دوژمنێک بەرەوڕووە کە لەوپەڕی زۆر و ڕیا و پارەدا خەریکی چاپاندنی جیهانە بە ڕۆحی چەوساندنەوە و زاڵمانەی خۆی. بەڵام گەلی ئێران لە بەرامبەر ئەم دوژمنەوە ئەمڕۆ هاوکات لە چوار بەرەی ئابووری،دەروونی، سەربازی و تیرۆریستی شەڕ دەکات.
وتیشی: بڕوانن ئەمڕۆ لە ناوچەکە ئەمە هێزی ئێرانە و ژێر باری ستەم ناڕوات و سەربەرزی خۆی پاراستووە.
Your Comment